به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند خانه‌ى داد له‌جه‌له‌ولا كراوه‌ته‌وه.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"خانه‌ى نوێى داد له‌جه‌له‌ولا كراوه‌ته‌وه دواى كردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن دادوه‌ر حسێن كازم وه‌سمى سه‌رۆكى دادگاى دیاله‌ى فیدڕاڵى وبه‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى دیاله‌ى فیدڕاڵى وداواكارى گشتى".
ڕوونیشیكرده‌وه"خانه‌ى داد له‌جه‌له‌ولا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى دووباره نۆژه‌نكرایه‌وه به‌به‌شدارى دانیشتوانى شارۆچكه‌كه كه‌به‌خششیان پێشكه‌شكرد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى دواى ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه له‌كاتى داگیركردنى شاره‌دێكه خاپووركرا"،ڕوونیشیكرده‌وه"باڵه‌خانه نوێیه‌كه دادگاى به‌رایی وبارى شارستانى ولێكۆڵینه‌وه وتاوان له‌خۆده‌گرێت".
سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى دیاله‌ى فیدڕاڵى ئاماژه‌یدا"ئامانجى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى هه‌بوونى دادگا وباڵه‌خانه‌یه‌كه شایسته‌ى پێگه‌ى دادگاى عێراقى وهاوڵاتى بێت وڕۆڵى هه‌بێت له‌پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى دادوه‌رى له‌ڕێگاى به‌كارهێنانى سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى وكارگێڕى ولێكۆڵینه‌وه‌ى نایاب"