به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،به‌پێویستى زانى وڵاتانى ناوچه‌كه وه‌به‌رهێنان له‌عێراق بكه‌ن،ئاماژه‌یشیدا لوتكه‌ى سێقۆڵى كه‌بڕیاره له‌به‌غدا سازبكرێت دواخراوه نه‌ك هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
زافر عانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:"لوتكه‌ى سێقۆڵى كه‌بڕیاره له‌به‌غدا سازبكرێت هێشتا له‌سه‌ر خشته‌ى كاره‌كانه"،وتیشى"له‌به‌ر ڕه‌وشێكى ئێستایی دواخراوه به‌ڵام هه‌ڵنه‌وه‌شێراوه‌ته‌وه".
وتیشى"جوڵه‌ى دیبلۆماسى عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان سوودى هه‌یه له‌نێویشیاندا لایه‌نى ئه‌منى،چونكه تیرۆر سه‌ربارى ئه‌وه‌ى گورزى كوشنده‌ى به‌ركه‌وت به‌ڵام هێشتا ماوه چ له‌ڕووى شانه‌كانى بێت یان بیرۆكه وته‌نانه‌ت پاره‌داركردنیش"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئاڵوگۆڕى زانیارییه ئه‌منییه‌كان له‌نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه ڕێكارێكى زۆر گرنگه به‌تایبه‌تى ئه‌و تیرۆره‌ى له‌عێراق هه‌یه جۆڕێكه سنووره‌كان ده‌به‌زێنێت".
ئاماژه‌یشیدا"جوڵه‌ى دیبلۆماسى له‌سه‌ر ئاستى ئابوورى بۆ ئه‌وه‌یه عێراق وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده یه‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك گه‌له‌كه‌ى هه‌ژاره له‌سه‌روویشیانه‌وه گه‌نده‌ڵى كارگێڕى ورۆتین وئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ڕووبه‌رووى سه‌رمایه‌داران ووه‌به‌رهێنه‌ران ده‌بێته‌وه،بۆیه ئه‌گه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه له‌عێراق وبه‌رهێنان نه‌كه‌ن ئه‌وه وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌وروپى وئه‌مریكى نایه‌ن بۆ وڵات".