بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سەرۆک وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پادشای ئوردن ئەنجامدا و رایگەیاند، بەغدا پشتیوانی دەکات لەهەڵوێستی نەگۆڕی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئوردن بەسەرۆکایەتی شا عەبدوڵای دوەم، ئەوەش وەک بەشێک لەئاسایشی عێراق سەیر دەکات.
نوسینگەی ڕاگهیاندنى سەرۆکى ئهنجومهنى وەزیران لەراگەیەنراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شا عەبدوڵای دوەم پادشای ئوردن ئەنجامدا و جەختیکردەوە لەهەڵوێستی نەگۆڕی بەغدا بەرامبەر ئاسایش و ئارامی ئوردن بەسەرۆکایەتی شا عەبدوڵای دوەم.
باس لەوەشکراوە، بەغدا باوەڕی وایە و جەختیش دەکاتەوە ئاسایش و ئارامی ئوردن، بەشێکی تەواوکارییە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.