به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ده‌رئه‌نجامى ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ماوه‌ى چوار مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند،وئاماژه‌یشى به‌وه‌دا له‌ئۆپراسیۆنه جۆریه جیاجیاكاندا 34 تیرۆرست كووژراوه.
ده‌زگاى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"توانیویه‌تى ئاستى باڵا له‌چالاكییه جێبه‌جێكراوه‌كان پێشكه‌ش بكات وگه‌یشتۆته 109 چالاكى وبۆته هۆى ده‌ستگیركردنى 99 تیرۆرست له‌تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه جیاجیاكانى وڵات"، ڕوونیشیكرده‌وه"34 تیرۆرست له‌پرۆسه جۆرییه جۆراوجۆره‌كان كووژراوه وپاڵه‌وانانى ده‌زگاى دژه تیرۆر توانیان بۆ بچنه نێو قوڵایی ناوچه‌كانى دووژمن له‌ژینگه جوگرافییه سه‌خته‌كان".
وتیشى"قه‌باره‌ى پاڵپشتى ئاسمانى پێشكه‌شكراوه له‌ڕێگاى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى فڕۆكه‌كانى سوپا وهێزى ئاسمانى وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى 337 هێرش بووه"،وتیشى"له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌مدواییه‌دا ئه‌ركێكى هه‌واڵگیرى وهونه‌رى ئاست باڵا په‌یڕه‌وكرا له‌ئه‌نجامى تێگه‌یشتن له‌جوڵه‌ى تیرۆرستان وئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى پێشوه‌خته وپووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى شانه‌كان كه‌له‌ناوچه ئارامه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه وگه‌یشتن بۆ ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له‌داتاكان تۆمارنه‌كراون".