بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە حامد بن عەقیل عەبدروس باڵیۆزی سەڵتەنەی عومان لە عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیاندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەتووە رایگەیاند:" حەلبوسی و حامد بن عەقیل عەبدروس باڵیۆزی سەڵتەنەی عومان لە عێراق تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی هەردوو وڵات کرد لەسەر ئاستی پەرلەمانی و بەردەوامبوونی هاریکاری بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا دەکات، هەر لە دیدارەکە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا لەگەڵ بارودۆخی ئیقلیمی و هەموو ئەوەبوارانەی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزێت".
لای خۆیەوە باڵیۆزی عومان جەختیکردەوە لەسەر کرانەوەی وڵاتەکەی بەرووی عێراقدا و هاریکاری کردنی لەسەرجەم بوارەکان.