سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی دانیمارک دەکات

سیاسی
  • 4-04-2021, 18:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
     محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە،  پێشوازی کرد لە  ستیگ باولو بیراس باڵیۆزی دانیمارک لە عێراق.
    لە راگەیاندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە راگەیاند:"حەلبوسی و ستیگ باولو بیراس باڵیۆزی دانیمارک لە عێراق
    تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ بەردەوامبوونی هاریکاری و گەشەپێدانی لە بوارەکانی ئاسایش و مرۆیی".
    جەختیکردەوە" لەسەر گرنگی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە بوارەکانی ریشەکێش کردنی تیرۆر و بەدیهێنانی سەقامگیری و پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ هەوڵەکانی دانیمارک لە دۆسیەی ئاوارەکان و راهێنان بە هێزە ئەمنیەکان لە چوارچێوەی کارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی ناتۆ.
    هەر لە دیدارەکە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا".