چاودێری_ اەع
حکومەتی ئوردنی،ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند، سەرجەم هەوڵەکانی کۆدەتا لە وڵاتەکە کۆنتڕۆڵ کرا و 16 کەس بەتۆمەتی هەوڵی کودەتا دەستگیرکراون کە لەگەڵ لایەنی دەرەکی هەماهەنگییان هەبوە.
ئەیمەن ئەلسەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردوە رایگەیاند:"بەتۆمەتی هەوڵی کودەتای سه‌ربازی ئەو پاسه‌وانانه‌ی كه‌نزیکن لە شازادە حەمزە دەستگیرکراون كه ژماره‌یان 16 کەسه.
رونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون لەگەڵ لایەنی دەرەکی هەماهەنگیان هەبوە لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامهن بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان.
ئەیمەن ئەلسەفەدی ئاشكراشیكرد،" هەوڵ دەدەین لەناو خێزانی شانشینی ئوردوندا مامەڵە لەگەڵ شازادە حەمزە بکەین، جەختیش له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و پرسه به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی به ئوردنه‌وه هه‌یه كه‌س نابێت ده‌ستتێوه‌ردان له‌و پرسه‌دا بكات".
ئەلسەفەدی باسی له‌وه‌شكرد،" دوای ته‌واوبونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌گوازینه‌وه بۆ دادگای ئاسایشی دەوڵەت،هەروەها دەسەڵاتداران کۆنترۆڵی تەواوی ئەو جموجوڵە گوماناوییانەیان کردوە".