هه‌ردوو شاندى عێراق وئیمارات كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان سازده‌كه‌ن

سیاسی
  • 4-04-2021, 15:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،وشێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهه‌یان شازاده‌ى ئه‌بو زه‌بى وجێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌وڵاتى ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى هه‌ردوو شاندى عێراق وئیماراتیان كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانى فه‌رمى كازمى وشاندى یاوه‌رى هاتووه‌ بۆوڵاتى ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ پته‌وكردنى هاریكارى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان ووزه‌ وڕۆشنبیرى وبازرگانى وگواستنه‌وه‌ وخزمه‌تگوزارى وسێكته‌ره‌كانى دیكه‌ تاوتوێكراون،له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى ڕێكاره‌ پێویسته‌كان به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى نێوان عێراق وئیماڕات،وكاركردن به‌ره‌و گه‌شه‌كردن وبه‌ره‌وپێشبردنى ئاست ومیكانزمه‌كانى هاریكارى هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لانى هه‌ردوو وڵات.