به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ئیمارات و له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،" كازمی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی ئیمارات، له‌گه‌ڵ محمد بن زاید ئال نه‌یان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كۆبوه‌ته‌وه و له‌میانه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و هاریكارییه هاوبه‌شه‌كان له چه‌ند كه‌رتێكی جیادا تاوتوێكراون، تیشكیشخراوه‌ته سه‌ر بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه و ڕۆڵی عێراق له ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری زیاتر.
هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى عێراقیشى كردووه له‌پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه،وپه‌یڕه‌وكردنى سیاسه‌تى هێوه‌ربوونه‌وه ودانوستان".