به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند دوو مووشه‌كى كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى ده‌ره‌وه‌ى بنكه‌ى به‌له‌د كراوه به‌بێ هیچ زیانێك.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكد كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"دوو مووشه‌كى كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى ده‌ره‌وه‌ى بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د كراوه،به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى یاخود ماددى هه‌بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئاڕاسته‌كردنى مووشه‌كه‌كان له‌ناوچه‌ى دۆجمه بووه له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله".
وتیشى"ئه‌م بنكه ئاسمانییه‌ى كه‌به‌ئامانجكرا،یه‌كێكه له‌بنكه عێراقییه‌كان كه‌كاروانێكى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراقى تیایدایه".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد