فه‌رمانده‌ى بنكه‌ى به‌له‌د:ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ سه‌كۆى ئاڕاسته‌كردن موشه‌كه‌كانى دۆزییه‌وه‌

ئەمنی
  • 4-04-2021, 14:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-فیله‌یه‌ح عوبه‌یدى
    و:سۆما جاف
    فه‌رمانده‌ى بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د ڕایگه‌یاند دوو مووشه‌كى كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى ده‌ره‌وه‌ى بنكه‌كه‌ كراون،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ سه‌كۆى ئاراسته‌كردنى مووشه‌كه‌كه‌ى دۆزییه‌وه‌.
    لیوا ڕوكن فڕۆكه‌وان زیا موحسن فه‌رمانده‌ى بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"دوو مووشه‌كى جۆرى كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى ده‌ره‌وه‌ى بنكه‌كه‌ كراون به‌مه‌وداى سێ كێلو مه‌تر به‌بێ تۆماركردنى هیچ زیانێكى گیانى".
    وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ سه‌كۆى ئاڕاسته‌كردن مووشه‌كه‌كان دۆزرانه‌وه‌".