به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان شازاده‌ى ئه‌بو زه‌بى له‌سه‌ر هه‌ژمارى خۆى له‌سه‌ر تویته‌ر به‌خێرهاتنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كرد،ئاماژه‌یشیدا خوازیارى دانوستانێكى به‌رهه‌مداره.
له‌تویته‌كه‌یدا كه(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"به‌خێرهاتنى برام مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراقى برا ده‌كه‌م وخوازیارم دانوستانێكى به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵیدا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته مایه‌ى خێر وگه‌شه‌پێدانى هه‌ردوو گه‌ل وو‌ڵاتى برا.
دانوستانى فراوانى نێوان هه‌ردوو شاندى عێراقى وئیماڕاتى ده‌ستیپێكرد،وكازمى ومحه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان شازاده‌ى ئه‌بو زه‌بى جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد له‌نێوان هه‌ردوو شاندى عێراق وئیماڕات.