به‌كۆده‌نگى..ده‌سته‌ى گشتى یه‌كێتى تۆپى پێ ده‌نگى له‌سه‌ر په‌یڕه‌وى سه‌ره‌كیدا

وەرزش
  • 4-04-2021, 12:29
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-حسێن عه‌مار
    و:سۆما جاف
    ده‌سته‌ى گشتى له‌ئاساییكردنه‌وه‌ى یه‌كێتى توپى پێى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر په‌یڕه‌وى سه‌ره‌كیدا بۆ ساڵى 2020-2021 له‌میان كۆنگره‌یه‌كى تایبه‌ت كۆمه‌ڵه‌ى گشتى به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى هه‌ردوو یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى وئاسیا.
    فالح موسا ئه‌ندامى ده‌سته‌ى گشتى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"به‌كۆده‌نگى ده‌نگ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وى نوێى سه‌ره‌كى بۆ ساڵى 2021 درا وپاكێجێك هه‌مواركردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى گشتییه‌وه‌ پێشكه‌شكران هه‌ندێكیان وه‌رگیران وبه‌شه‌كه‌ى تر ڕه‌تكرانه‌وه‌"،وتیشى"كۆنگره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى باش به‌رێوه‌چوو وبه‌كۆده‌نگى ده‌نگ له‌سه‌ر بڕگه‌كان درا دواى خوێندنه‌وه‌یان له‌په‌یڕه‌وى سه‌ره‌كى".