به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامه تاوه‌كو پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوده‌برێن،ئاماژه‌یشیدا ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ى كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆ به‌ئامانجگرتنى داعش سه‌ركه‌وتووه.
ره‌سوڵ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌ى كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆ به‌ئامانجگرتنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش سه‌ركه‌وتووه،له‌پاڵ تیشك خستنه‌سه‌ر سنوورى عێراق وسوریا وناوچه لێژاوییه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه"كاركردن بۆ به‌ئامانجگرتنى تیرۆرستان به‌رده‌وامه".
وتیشى"زۆربه‌ى ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگاى دژه تیرۆره‌وه ئه‌نجامدران به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزى ئاسمانى وفڕۆكه‌كانى سوپا وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش چ له‌بیابانه‌كان بن یان له‌دۆڵه‌كان".
وتیشى"زۆربه‌ى تیرۆرستان له‌زنجیره چیاكان گه‌مارۆدراون،وله‌ڕێگاى گورزى ورده‌وه به‌ئامانجكران،دواى ئه‌وه‌ى له‌ڕێگاى كامێراى زیره‌ك وكامێراى قه‌ناس به‌ده‌ستان چاودێرى كران".
ڕایشیگه‌یاند"تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌ركى هه‌واڵگیرى له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كانه‌وه وه‌ك له ده‌زگاى هه‌واڵگیرى وه‌زاره‌تى ناوخۆ وهه‌واڵگیرى سه‌ربازى وده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى وئاسایشى نیشتمانى"،دووپاتیكرده‌وه"كاره‌كان به‌رده‌وامن وبه‌هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا له‌ڕێگاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان".