سوپاى ئوردن داوا له‌میر حه‌مزه‌ ده‌كات ئه‌و جموجۆڵانه‌ى ڕابگرێت كه‌ئاسایشى وڵات ده‌كاته‌ ئامانج

جیهانی
  • 3-04-2021, 23:08
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    لیوا ڕوكن یوسف ئه‌حمه‌د حنێتى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌شى ئوردنى،داواى له‌میر حه‌مزه‌ بن حسێن كرد جموجۆڵه‌كان ڕابگرێت كه‌ده‌بێته‌ هۆى به‌ئامانجگرتنى ئاسایشى وڵات.
    لیوا حنێتى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ده‌ستگیركردنى خاون شكۆ میر حه‌مزه‌ ده‌كه‌ن دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌،به‌ڵام ڕوونیكرده‌وه‌ داواى له‌میر حه‌مزه‌ كردووه‌ جموجۆڵ وچالاكییه‌كان ڕابگرێت كه‌ده‌بێته‌ هۆى به‌ئامانجگرتنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ئوردن له‌چوارچێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى گشتگیرى هاوبه‌ش كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌،وله‌ئاكامیدا شه‌ریف حه‌سه‌ن بن زه‌ید وباسم ئیبراهیم عه‌وه‌زڵلا وكه‌سانى تر ده‌ستگیركران. 
    وتیشى،لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ وده‌رئه‌نجامه‌كانى به‌ڕوون وئاشكرا ده‌خرێنه‌ڕوو،ڕوونیشیكرده‌وه‌،هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان كه‌گیراونه‌ته‌به‌ر له‌چوارچێوه‌ى یاسا بووه‌ وله‌دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زۆر پێویست بگیرێته‌به‌ر،هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌له‌سه‌رووى یاسا نییه‌،وئاسایش وسه‌قامگیرى ئوردن له‌سه‌ر هه‌موو ناونیشانێكه‌.