مینا سه‌ركه‌وتنى گرنگى به‌ده‌ستهێنا به‌سه‌ر سناعات كاره‌بایی

وەرزش
  • 3-04-2021, 16:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    تیپى تۆپى پێى مینا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،به‌گۆڵێكى بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنى گرنگى به‌ده‌ستهێنا به‌سه‌ر سناعات كاره‌بایی له‌میان ڕكابه‌رییه‌كانى گه‌ڕى 26ى خولى نایاب.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تیپى سه‌فانه‌ توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت به‌سه‌ر سناعات كاره‌بایی به‌ئه‌نجامى1- 0 له‌میان ڕكابه‌رییه‌كانى گه‌ڕى 26ى خولى نایاب".
    وتیشى"یاریزان ئه‌حمه‌د محسن عاشوور تاكه‌ گۆڵى یارییه‌كه‌ تۆماركرد له‌خوله‌كى 78"،ئاماژه‌یشیدا"یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگاى فه‌یحا به‌ڕێوه‌چوو".