به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، پیرۆزبایی هاتنى جه‌ژنی قیامه كرد،دووپاتیشیكرده‌وه مه‌سیحیه‌كانى عێراق، په‌یوسه‌تبونیان به ناسنامه‌ی نیشتمانی خۆیانه‌وه دووپاتكرده‌وه.
سه‌رۆك به‌رهه‌م له تویتێكدا له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى"تویته‌ر"،رایگه‌یاند"به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ى پیرۆزه‌وه، پیرۆزبایی له مه‌سیحیه‌كانی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌و رۆڵانه‌ی وێڕای هه‌مو مه‌ینه‌تیه‌كانیان، په‌یوسه‌تبونیان به ناسنامه‌ی نیشتمانی خۆیانه‌وه پاراست".
وتیشی،"ئه‌م بۆنه‌یه هه‌لێكه دوباره‌كردنه‌وه‌ی داخوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها بۆنه‌یه‌كیشه بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ی ژیان له‌ناو عێراق به‌هه‌مو بیروبۆچونه جیاوازه‌كانیان، یه‌كگرتوییان له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌ی، هه‌مو ساڵێك به‌خێرو خۆشی مه‌سیحیه‌كان و عێراق بێت".