كازمى وكاسیس هه‌نگاوه‌كانى دووباره‌ كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى سویسرا له‌به‌غدا تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 3-04-2021, 20:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ ئیگنازیۆ كاسیس جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى سویسرا،هه‌نگاوه‌كانى دووباره‌ كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى سویسرا له‌به‌غدا تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌ئیگنازیۆ كاسیس جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى سویسرا وشاندى یاوه‌رى،وله‌دیداره‌كه‌دا ڕێكاره‌كانى هاریكارى هاوبه‌ش وپه‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانى نێوان عێراق وسویسرا وئاسۆى پته‌وكردنیان تاوتوێكران،بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش وهه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى دووباره‌ كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى سویسرا له‌به‌غدا".
    وتیشى:"هه‌روه‌ها ڕێگاكانى پته‌وكردنى گه‌شه‌پێدانى ئابوورى ووبه‌رهێنانى بیانى له‌عێراق،وپشتیوانیكردنى سویسرا بۆ هه‌نگاوه‌كان كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق له‌م باره‌یه‌وه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر خراوه‌ته‌به‌رباس ،كه‌جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌به‌شدارییه‌كى فراوانترى كه‌رتى تایبه‌ت ودروستكردنى هه‌لى وه‌به‌رهێنان ودامه‌زراندنى زۆر وهه‌لى كارى فراوان له‌بازاڕى كارى عێراقى".
    وتیشى:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاریكارییه‌كان له‌بوارى مرۆیی په‌یوه‌ست به‌دۆسییه‌ى ئاواره‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ زیدى خۆیان تاوتوێكراوه‌ له‌پێناو پته‌وكردنى ئه‌ركى ئامانجدار بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و لێكه‌وتانه‌ى تیرۆر به‌جێهێشتوون".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ لاى خۆیه‌وه‌ جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى سویسرا"ئه‌و ڕۆڵه‌ى كه‌عێراق پێی هه‌ستاوه‌ له‌دروستكردنى پرده‌كانى متمانه‌دان له‌ناوچه‌كه‌ به‌رزنرخاند،كه‌ڕۆڵێكى گرنگه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنى سه‌قامگیرى هه‌رێمى له‌ناوچه‌كه‌ وپته‌وكردنى ئاشته‌وایی وگه‌شه‌پێدانى ".