وەزارەتی پەروەردە لەمانگی كانونی دووەمدا 255 بڕوانامەی ساختەی ئاشكراكردووە

  • 6-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی پەروەردە ئەمرۆ دوو شەممە رایگەیاند لە مانگی كانونی دووەمدا 255 بڕوانامەی ساختەی لە فەرمانگەكانی حكومەتدا ئاشكراكردووە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی پەروەردە ئاشكرای دەكات تەنها لە مانگی كانونی دووەمدا 255 بڕوانامەی ساختەی لە فەرمانگەكانی حكومەتدا ئاشكراكردووە. وتیشی لایەنی پەیوەندیداری لەو ساختەكارییە ئاگاداركردوەتەوە تا رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە وەزارەتی پەروەردە هەموو تواناكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ بنبڕكردنی ئەو دیاردەیە و روبەروبونەوەی سەرجەم جۆرەكانی گەندەڵی و پارێزگاریكردن لە بەهای بڕوانامە لە كۆمەڵگەدا.