په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى:بوودجه‌ بیمه‌ى وانبێژى دیارى نه‌كردووه‌

ناوخۆ
  • 3-04-2021, 19:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا
    و:سۆما جاف
    لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ بڕى بیمه‌ى وانه‌بێژان بێبه‌رامبه‌ر له‌بوودجه‌ى 2021 دیارى نه‌كراوه‌.
    هۆشیار قه‌ره‌داغى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وانه‌بێژان هۆكارى سه‌ره‌كیین له‌به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى فێركارى بۆیه‌ ده‌بێت مافه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌كه‌ له‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدایه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ وله‌ڕۆژانى داهاتوودا دیدارێك سازده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ وانه‌بێژان".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌پێى بووجه‌ وانه‌بێژان بیمه‌یه‌كى دارایی وه‌رده‌گرن نه‌ك مووچه‌ى مانگانه‌،وله‌یاساكه‌دا بڕى بیمه‌كه‌ دیارى نه‌كراوه‌ كه‌ده‌درێت به‌وانه‌بێژان".
    پێشووتریش له‌هه‌ردوو پارێزگاى دیوانیه‌ وموسه‌ننا،وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر خۆپیشاندانیان كرد به‌هۆى جێگیرنه‌كردنیان له‌بوودجه‌ى 2021.