كازمى له‌په‌یامى پیرۆزبایی جەژنی قیامە:ئەم وڵاتە جێگەی هەمومان دەكاتەوە

سیاسی
  • 3-04-2021, 19:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بەبۆنەی جەژنی قیامە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییەکان کرد.
    کازمی لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر"،"كەسوكارە مەسیحییەكانمان له‌عێراق، جەژنی قیامەتان پیرۆزبێت. پێكەوە لە كۆمەڵگا فرەچەشنەكەمان سبەیەكی باشتر بنیات دەنێین كە میسۆپۆتامیای تێدا دەبوژێتەوە،پێكه‌وه‌ بەرەو عێراقێكی جوانتر هەنگاو دەنێین و لاپەڕەی خەم دەپێچینەوە. ئەم وڵاتە جێگەی هەمومان دەكاتەوە وەك لە سەردانەكەی قەداسەتی پاپادا دەركەوت."