به‌غدا-اه‌ع
ئیگنازیۆ كاسیس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سویسرا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،وڵاته‌كه‌ى پشتیوانى ئه‌نجامدانى چاكسازییه‌كان له‌عێراق ده‌كات.
كاسیس له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا دواسه‌ردانى نابێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"گه‌ڕێكى ئه‌نجامده‌دات بۆ لوبنان وئوردن به‌هه‌مان ئامانجه‌كانى پشتیوانیكردنى سه‌قامگیرى".
وتیشى"هه‌وڵى ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندییه‌كى دروست ده‌دین به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه"،سه‌رسامى خۆیشى ده‌ڕبڕى بهپهیامهكهى پاپا له‌باره‌ى عێراق".
ڕایشیگه‌یاند"وڵاته‌كه‌ى پشتیوانى چاكسازییه‌كانى عێراق ده‌كات"،ئه‌وه‌یشى وت"ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ دووباره كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى سویسرا له‌عێراق".
لاى خۆیه‌وه فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه دووپاتیكرده‌وه"ئه‌م یه‌كه‌م سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سویسرایه بۆ عێراق "،خۆشحاڵى خۆیشى ده‌ڕبڕى به‌سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سویسرا بۆ به‌غدا".
وتیشى"باس له‌په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانى نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه له‌سه‌ر بواره جیاجیاكان"،ڕوونیشیكرده‌وه"گفتوگۆیش كراوه له‌باره‌ى سامانه عێراقییه بلۆككراوهكان له‌بانكه‌كانى سویسرا".
ئه‌وه‌یشى وت"یاداشتنامه‌ى لێتێگه‌یشتن له‌نێوان عێراق وسویسرا واژۆكرا له‌پاڵ كه‌یسه‌كانى كۆچكردن له‌سه‌ر ئاستى سویسرا وئه‌وروپا ودانانى چاره‌سه‌رێك بۆ په‌نابه‌ران یان داواكراوانى په‌نابه‌رێتى".
ئاماهیشیدا"باس له‌پرسى دووباره كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى سویسرا له‌به‌غدا كراوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"سویسرا ڕۆڵێكى گرنگى هه‌یه له‌دروستكردنى حاڵه‌ته‌كانى سه‌قامگیرى".