چاودێرى-اهع
سەرۆکی ئێران رایگەیاند، لەدو ناوچەی وڵاتەکەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە.
حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لەدو ناوچەی وڵاتەکەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستیپێکردوە و ئەگەر پابەند نەبین بەرێکارەکانی کۆرۆنا، پێدەچێت ناوچەکانی دیکەی ئێران بگرێتەوە.رۆحانی راشیگەیاند، لەماوەی سێ ساڵی رابردودا ئێران دو روداوی بەخۆوە بینیوە کە پێشتر رویان نەداوە، ئەوانیش پرسی پەتای کۆرۆنا و شەڕی ئابورییە، لەماوەی 100 ساڵی رابردودا وێنەیان نەبوە.
رۆحانی راشیگەیاند، توانای نیشتیمانیمان زۆرە بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا بەجۆرێک مایەی شانازییە، ئەو بابەتەش لەماوەی 14 مانگی رابردودا کاری لەپێشینەی حکومەت بوە.
رونیشیکردەوە، حکومەت لەقۆناغەکانی داهاتودا چوار هەنگاو دەنێت ئەویش بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان و تەواوکردنی پرۆژە ئابورییەکانە.
تائێستا ئێران بەتۆمارکردنی یەک ملیۆن و 920 هەزار و 394 حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا لەپلەی یەکەمی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە.