لێپرسینه‌وه‌ ودادپه‌روه‌رى میكانزمى وردبینیكردن له‌ناوى پاڵێوراوه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریده‌كات

سیاسی
  • 3-04-2021, 16:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ویسام مه‌لا
    و:سۆما جاف
    ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ ودادپه‌روه‌رى،میكانزمى وردبینیكردن له‌ناوى پاڵێوراوه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان داهاتوو دیاریكرد،وئاماژه‌یشى به‌پرۆتۆكۆڵى هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
    باسم به‌درى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌كه‌ پرۆتۆكۆڵێكى هه‌ماهه‌نگى وهاریكاریكردنى واژۆكرد له‌میان میكانزمى كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    وتیشى"ماوه‌ى زیاتر له‌دوو مانگه‌ هه‌ماهه‌نگى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان،وپرۆتۆكۆڵێكى واژۆكردووه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وردبینیكردن له‌ناوى پاڵێوراوه‌كان ویه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌پێى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"میكانزمى كاركردنى ڕێك وپێك وورد وڕاشكاوانه‌یه‌ وكاتێكى زۆر ناوێت  له‌وردبینیكردن".
    به‌درى ڕوونیشیكرده‌وه‌"تاوه‌كو ئێستا ناوى هیچ پاڵێوراوێك بۆ ده‌سته‌كه‌ نه‌هاتووه‌ تاوه‌كو وردبینیبكرێت"،وتیشى"چه‌ند واده‌یه‌كى زه‌منى هه‌یه‌ له‌میان خشته‌ى پرۆسه‌كانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌ناوه‌كانه‌وه‌".
    به‌درى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كى یاسادانان نییه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌".
    جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشووتر ده‌نگیدا له‌سه‌ر دیاریكردنى ڕۆژى ده‌ى تشرینى یه‌كه‌م داهاتوو وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌.