به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق،ئاماژه‌یشدا ئه‌ركه‌كه‌ى تێكشكاندنى تیرۆرستانى داعشه.
عه‌قید واین موراتۆ وته‌بێژى فه‌رمى هێزى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان لههاوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان له‌عێراق له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراق لهوڵاتهن وكارده‌كه‌ن بهههماههنگییهكى پته‌و له‌گه‌ڵ عێراق له‌گه‌ڵ ته‌واوى ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق".
ئاماژه‌یشیدا"ئه‌ركى هێزه ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان به‌هاریكارى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق وپێشمه‌رگه،تێكشكاندنى تیرۆرستانى داعش وپاشماوهكانێتى له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیاریكراو له‌عێراق وسوریا"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م هه‌نگاوه‌یش ملكه‌چى چه‌ند مه‌رجێكى ئۆپراسیۆنه‌كانى چاودێرى بووه كهلهبهرژوهندى زیادكردنى سه‌قامگیرى هه‌رێمایه‌تییه".
شایه‌نى باسه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پێشووتر هه‌بوونى هێزى شه‌ڕكه‌ر له‌عێراق ڕه‌تكرده‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى هێزى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانى ئۆپراسیۆنى خواستى پۆڵاینى سه‌ر بههاوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌گه‌یشتنى هێزى شه‌ڕكه‌ر بۆ عێراق ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه".
وتیشى"سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى له‌عێراقن ڕاوێژكارانن وبهفهرمانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق وحكومه‌تى عێراقى كارده‌كه‌ن".