جوحى به‌بۆنه‌ى كۆچكردنى دادوه‌ر محه‌مه‌د عوره‌یبى پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات

سیاسی
  • 3-04-2021, 13:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادوه‌ر رائید جوحى به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشى خۆى ئاڕاسته‌ى گه‌لى عێراق وده‌زگاى دادوه‌رى كرد،به‌بۆنه‌ى كۆچكردنى دادوه‌ر محه‌مه‌د عوره‌یبى،كه‌ دوێنى به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى سپارد.
    جوحى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،دووپاتیكرده‌وه‌"كۆچكردوو ده‌نگى حه‌قبێژى بوو،وجوانترین وێنه‌ى بوێرى ودادپه‌روه‌رى به‌رجه‌سته‌ كرد،كاتێك داروده‌سته‌كانى رژێمى دیكتاتۆرى دادگاییكرد،وماف بۆ قوربانیانى گه‌ڕانده‌وه‌،له‌هه‌مان كاتدا نموونه‌ى دادوه‌رى دادپه‌روه‌ر وماندوونه‌ناس له‌كاره‌كانى ودڵسۆزێكى نیشتمان،وده‌ستپاك وڕاستگۆ وبوێر بوو له‌ڕێگاى به‌جێگه‌یاندنى دادپه‌روه‌رى".