وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر له‌دیوانیه‌ وموسه‌ننا خۆپیشاندانیان كرد

ناوخۆ
  • 3-04-2021, 12:08
  • +A -A

    دیوانیه‌-موسه‌ننا-اه‌ع

    وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر له‌هه‌ردوو پارێزگاى دیوانیه‌ وموسه‌ننا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،به‌هۆى جێگیرنه‌كردنیان له‌بوودجه‌ خۆپیشاندانیان كرد.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌دان وانه‌بێژ وفه‌رمانبه‌رانى كارگێڕى بێبه‌رامبه‌ر له‌هه‌ردوو پارێزگاى دیوانیه‌ وموسه‌ننا خۆپیشاندانیان كرد وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌به‌رده‌م جێگیرنه‌كردنیان له‌دواى په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى نوێى"،وتیشى:هه‌ندێك له‌خۆپیشانده‌ران هه‌ستاون به‌داخستنى هه‌ردوو باڵه‌خانه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ وپارێزگا وسووتاندنى ژماره‌یه‌ك تایه‌ وداخستنى هه‌ندێك له‌شه‌قامه‌كان له‌سایه‌ى بڵاوه‌پێكردنى چڕى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان".