به‌سڕه-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،هه‌ڕه‌شه‌ى له‌گروپه تاوانكارییه‌كانى پارێزگاكه كرد.
لیوا ڕوكن ئه‌كره‌م سه‌دام مدنف فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هه‌ڵهاتنى هه‌ندێك له‌بكووژ وتاوانباران له‌به‌سڕه وجێهێشتنى ناوچه‌كانى نیشته‌جێبوونیان به‌واتاى ئه‌وه‌ى نایه‌ت له‌سزا وڕاوه‌دوونانى یاسایی به‌دووربن بۆ هه‌ر كاتێكى دوور مه‌ودا یان كورت مه‌ودایش بێت به‌سزاى خۆیان ده‌گه‌ن"،ئاماژه‌یشیدا"هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان داواكراون دادگا ڕاوبنێن له‌ده‌ره‌وه‌ى كارتى به‌رپرسیارێتى وده‌ستگیریان بكه‌ن وبه‌له‌كێشى دادگا بكرێن به‌كردار وهه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ییه‌كانى پارێزگاكانى ده‌وروبه‌ر".
وتیشى"ده‌ستێوه‌ردان وبه‌شداریكردن له‌چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه خێڵه‌كییه‌كان به‌واتاى سه‌پاندنى نه‌رێته خێڵه‌كییه‌كان نایه‌ت به‌بێ هه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى یاسا،چونكه یاساى به‌سه‌ر هه‌مووان ده‌سه‌پێنرێت به‌بێ جیاوازى"،ڕوونیشیكرده‌وه"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه به‌شێوه‌یه‌كى جددى كاریكردووه له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ بۆ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى ده‌ستگیركردن،وهێزه ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان توانیان ژماره‌یه‌كى زۆرى داواكراوه‌كان به‌پێى بڕگه یاساییه جیاوازه‌كان ده‌ستگیربكه‌ن وبه‌له‌كێشى دادگا بكرێن".