به‌غدا-اه‌ع-حه‌سه‌ن فه‌واز
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانى سنوور،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ئاشكرایكرد پلانێك هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنى ته‌واوى دۆسییه‌ى به‌قاچاخبردن.
فه‌ریق ڕوكن حامد حسێنى فه‌رمانده‌ى پاسه‌وانى سنوور بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێران كۆبوونه‌وه‌ى سازكراوه وتێبینییهكان له‌باره‌ى سنووره‌كان له‌گه‌ڵ كه‌رتى لیواى سێ له‌سلێمانى سه‌ر به‌هه‌رێم تۆماركراوه،له‌گه‌ڵ هه‌بوونى بۆشایی په‌یوه‌ست بهدۆسییهى به‌قاچاخبردن،وپێویستى لیواكه به‌پاڵپشتى زیاتر بۆ كۆنترۆڵكردنى ته‌واوى دۆسییه‌ى به‌قاچاخبردن".
جه‌ختیشیكرده‌وه له"ڕێگه‌نه‌دان بهپرۆسهكانى به‌قاچاخبردن ودزهپێكردن یان جموجۆڵى تیرۆرستى ،وئهركێكى گه‌وره‌یش له‌سه‌ر سنوورى سوریا گێردراوه ،وله‌ئێستاشدا سه‌قامگیره".
وتیشى"ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستى گرفته‌كانى بهقاچاخبردنهوه ده‌ناڵێنن،ئه‌مه‌یش كاریگه‌رى گه‌وره بۆ سه‌ر به‌رهه‌مى نیشتمانى دروستكرد"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ندێك لهدهروازهكانى هه‌رێم نافه‌رمییه ولهنهوتهكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو ده‌ستبه‌كاره".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە