چاودێرى-اه‌ع
به‌هۆی مه‌ترسی و تێكچونی دۆخی ئه‌منیه‌وه، باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له واشنتنی پایته‌خت داخرا و دو پۆلیس برینداربون.
پۆلیسی باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆفێرێك به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه خۆی كردوه به‌نێو پاسه‌وانیانی كۆنگرێسدا، پشێوی و دۆخێكی نائاسایی دروستبوه، به‌وهۆیه‌وه ده‌رگای كۆنگرێسیان داخستوه و رێگه‌یان له‌هاتوچۆی كارمه‌ندانی باڵه‌خانه‌كه‌ش گرتوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه دو پۆلیس برینداربون، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه.
پێشتر، ئاژانسه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری پۆلیسی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی "ده‌ره‌كی" له‌سه‌ر كۆنگرێس بوه و ده‌نگی ته‌قه بیستراوه.