به‌غدا-اه‌ع
سه‌ید موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پرۆژه‌ی "چاكسازی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی" راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه هاورده‌كردن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌مده‌بێته‌وه و هه‌لیكار بۆ گه‌نجان فه‌راهه‌م ده‌كرێت.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى نوسینگهكهى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، سه‌ید سه‌در نوسیویه‌تی، له به‌رده‌وامی چاكسازیه‌كاندا كه به‌ڵێنمانداوه بۆ دوای تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه، پڕۆژه‌ی "چاكسازی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی" ڕاده‌گه‌یه‌نین.
راشیگه‌یاند، ئامانجی پرۆژه‌كه‌ش پشتگیری به‌رهه‌می ناوخۆیی و وه‌به‌رهێنانی ناوخۆ و ده‌ره‌كیه، كه ده‌بێته ره‌خساندنی هه‌لێك له‌به‌رده‌م جوتیاران و دابینكردنی زه‌وی و كه‌ره‌سته‌ی پیشه‌سازی بۆیان.
سه‌ید سه‌در باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و پرۆژه‌یه چه‌ند سودێكی هه‌یه له‌وانه‌ش، راگرتنی هاورده‌كردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دابینكردنی هه‌لیكار بۆ گه‌نجان، به‌هێزكردنی ئابوری عێراق له‌ڕێگه‌ی قۆناغ به‌قۆناغ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه نوخۆییهكانهوه.