به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،پرسه‌نامه‌یه‌ك به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی محه‌مه‌د عوره‌یبى دادوه‌رى خانه‌نشین كراوه بڵاوكرده‌وه له‌ئاكامى لێكه‌وته‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌ره‌خۆشى له‌خانه‌واده‌ى دادوه‌رى وبنه‌ماڵه‌ى محه‌مه‌د عوره‌یبى دادوه‌رى خانه‌نشینكراو ده‌كات كه‌له‌ئاكامى توشبوونى به‌په‌تاى كۆرۆنا كۆچى دوایی كرد".
ئه‌نجومه‌نى ناوبراو دووپاتیشیكرده‌وه"دادوه‌رى ئازا محه‌مه‌د عوره‌یبى یه‌كێك بوو له‌و دادوه‌رانه‌ى خاوه‌ن هه‌موو سیما ئه‌رێنییه‌كانى دادوه‌رێكى نموونه‌یی بوو له‌نێویشیاندا بوێرانه داروده‌سته‌كانى رژێمى پێشووى دیكتاتۆرى دادگاییكرد،بۆیه له‌ناخى عێراقییه‌كان به‌گشتى ودادوه‌ران به‌تایبه‌تى به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه".