به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی دادوه‌ر محه‌مه‌د عورهیبى پرسنامهیهكى بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاویكرده‌وه"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی دادوه‌ر محه‌مه‌د عورهیبى لهئاكامى لێكه‌وته‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا پرسنامهیهك بڵاوكرده‌وه".
ئه‌مه‌یش دەقی پرسەنامەكەیه:
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (دادوەر محەمەد عوڕەیبی)مان پێگەیشت، كە ساڵانێكی دوور و درێژ خزمەتێكی زۆری لە بواری دادوەری و یاساییدا بە وڵات و نیشتمان كردووە، ھاوكات كۆچكردوو رۆڵێكی بەرچاو و دیاری هەبوو لە دادگاییكردنی سەرانی ستەمكار و دیكتاتۆریەت بەهۆی تاوانە قێزەونەكانیانەوە، كە دەچنە خانەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و دەستیان بە خوێنی عێراقییەكان سور ببوو.
بەم بۆنە خەمبارەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردوو و ناوەندە دادوەری و یاساییەكانی وڵات دەكەم، داواكارم لە پەروەردگاری مەزن رەحمەت و بەزەیی خۆی بەسەر دادوەری كۆچكردوودا بڕێژێت و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، ھەروەھا ئومێدەوارم یەزدانی مەزن سەبر و ئارامی بە كەسوكار و خۆشەویستانی ببەخشێت.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات