به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی دادوه‌ر محه‌مه‌د عوره‌یبى پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاوكرده‌وه،دووپاتیكرده‌وه نموونه‌ى دادوه‌رێكى دڵسۆز بوو له‌دادگاییكردنى دیكتاتۆرى سه‌رده‌م.
هاوپه‌یمانى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایی دادوه‌ر محه‌مه‌د عوره‌یبیمان پێگه‌یشت له‌ئاكامى توشبوونى به‌په‌تاى كۆرۆنا ،زۆر دڵگرانین به‌كۆچكردن وله‌ده‌ستدانى له‌م قۆناغه هه‌ستیاره كه‌عێراق پێویستى به‌دادوه‌ر دڵسۆزه له‌نموونه‌ى كۆچكردوو محه‌مه‌د عوره‌یبى".
وتیشى"كۆچكردوو نموونه‌ى دادوه‌رێكى دڵسۆز بوو له‌دادگاییكردنى دیكتاتۆرى سه‌رده‌م سه‌دام وداروده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى خوێنمژى سته‌مكار"،دووپاتیشیكرده‌وه"له‌حه‌قبێژى توند بوو وگوێى بۆ هیچ هه‌ڕه‌شه وگازنده‌یه‌كى نه‌ده‌دا له‌كاتى دادگاییكردنه مێژووییه‌كان ،وئامانجى ملیۆنه‌ها كه‌س به‌جێگه‌یاند كه‌تووشى سته‌مى دیكتاتۆرى بوون ئه‌ویش له‌ڕێگاى له‌سێداره‌دانى گۆڕ به‌گۆڕِ".
ئاماژه‌یشیدا"ناوى دادوه‌رى كۆچكردووه محه‌مه‌د عوره‌یبى له‌گوێمان زرنگه ده‌دات وله‌ئاسمانى عێراقییه‌كان وه‌ك سمبولى دادپه‌روه‌رى وده‌نگى نیشتمانى شه‌رفمه‌ند ده‌مێنێته‌وه".