به‌غدا-اه‌ع
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی دادوه‌ر محه‌مه‌د عوره‌یبی پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاوكرده‌وه.
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"به‌داخ وپه‌ژاریه‌كى زۆره‌وه،سه‌ره‌خۆشى له‌گه‌لى خۆشه‌ویستى عێراقى ده‌كه‌ین،به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی دادوه‌رى پایه‌دار مامۆستا محه‌مه‌د عوره‌یبی كه‌بۆ هه‌تا هه‌تایی جیمانهێشتن له‌ئاكامى لێكه‌وته‌كانى توشبوونى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا".
وتیشى"سه‌ره‌خۆشى له‌كه‌سوكارى دادوه‌رى كۆچكردوو وهه‌وداران وخانه‌واده‌ى به‌رێزیان ده‌كه‌ین"،ڕوونیشیكرده‌وه"كۆچكردووه ژیان خۆى له‌پێناو نیشتمانه‌كه‌ى ته‌رخانكرد وله‌ڕێگاى یاسا وچه‌سپاندنى حه‌قبێژى وخزمه‌تكردنى دادپه‌روه‌رى،وسه‌ندنه‌وه‌ى مافى گه‌لى عێراق له‌سته‌مكاران".
ئه‌وه‌یشى وت"سه‌ربارى چاودێرى به‌رده‌وامى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وبه‌ڕاسپارده‌ى ڕاسته‌وخۆى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،بۆ چاودێریكردنى ڕه‌وشى دادوه‌رى كۆچكردوو به‌ڵام ده‌ستى مه‌رگ خێراتر بوو،وهیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م فه‌رمانى خواى گه‌وره نییه".