به‌غدا-اه‌ع
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر بۆ گرێبه‌ست بڵاوكرده‌وه،وڕه‌تیشیكرده‌وه ماڵه‌كه‌ى سووتابێت.
جبورى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"هه‌واڵى سووتاندنى ماڵه‌كه‌ى دووره له‌ڕاستییه‌وه"،وتیشى"ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له‌باره‌ى سووتاندنى ماڵه‌كه‌ى بۆ ساڵى پار ده‌گه‌رێته‌وه".
ڕایشیگه‌یاند"یه‌كه‌م كه‌س بووه مافى وانه‌بێژان وفه‌رمانبه‌رانى كارگێڕى وكارمه‌ندانى كه‌رتى په‌روه‌رده به‌یاوه‌رى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایی جێگیركرد"،دووپاتیشیكرده‌وه"له‌سه‌ره‌تاوه ڕێككه‌وتن كرا له‌گه‌ڵ وانه‌بێژان به‌وه‌ى لیژنه‌كه گوژمه‌ى دارایی داده‌نێت ووه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پابه‌ند ده‌كات فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوون بۆ وانه‌بێژان وفه‌رمانبه‌رانى كارگێڕى وئه‌وانه‌ى تر ده‌ربكات به‌پێى ده‌قى یاسایی له‌یاسای بوودجه وته‌رخانكردنى گوژمه‌یه‌ك به‌بڕى 900 ملیار دینار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پرسى گواستنه‌وه‌یان بۆ گرێبه‌ست یاخود كرێى ڕۆژانه یان به‌هه‌میشه‌یی كردنیان پرسێكى حكومییه وهیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌یاساكه‌وه نییه".