لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى:ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان په‌كنه‌خراون وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یشى پێویستى به‌هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كى ده‌ستوورییه‌

سیاسی
  • 2-04-2021, 17:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
    و:سۆما جاف
    لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان په‌كنه‌خراون وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یشى پێویستى به‌هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كى ده‌ستوورییه‌.
    عه‌مار شبلى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێك تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان پێویستى به‌هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كى ده‌ستوورییه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"چه‌ندین سكاڵا هه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان پێش ساڵێك له‌به‌رده‌م دادگاى فیدڕاڵى پێشكه‌شكراوه‌ بۆ تانه‌لێدان له‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌كۆتاییهێنان به‌كاره‌كانیان". 
    وتیشى"بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه‌ دواكه‌وت به‌هۆى نه‌بوونى ڕێژه‌ى یاسایی دادگاى فیدڕاڵى"،ئاماژه‌یشیدا"دادگاى نوێى فیدڕاڵى جارێكى پێداچوونه‌وه‌ى سكاڵاكان ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌پێشوودا پێشكه‌ش كران".
    شبلى ڕایشیگه‌یاند"بڕیاره‌كانى دادگاى فیدڕاڵى تانه‌ى لێنادرێت به‌هیچ شێوازێك له‌شێوازه‌كانى تانه‌لێدان،وهه‌ر بڕیارێكى دادوه‌رى ده‌بێت بیانوو به‌سه‌ر هه‌مووان".