به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ناوه‌رۆكى گه‌ڕى نوێى دانوستانى ستراتیژى ئاشكراكرد،وجه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى هه‌بوونى نه‌گۆڕاوه‌كانى په‌یوه‌ست به‌عێراق بۆ سوودوه‌رگرتن له‌گه‌ڕى داهاتووى دانوستانه‌كان.
به‌در زه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گه‌ڕى نوێى دانوستانى ستراتیژى له‌نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،كه‌له‌حه‌وتى مانگى نیسان به‌ڕێوه‌ده‌چێت،ته‌وه‌رى ئابوورى وسیاسى وئه‌منى له‌خۆده‌گرێت"،ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌تى عێراق چه‌ند دۆسییه‌كى هه‌یه بۆ گفتوگۆكردن له‌میان پلانه‌كه‌ى كازمى له‌باره‌ى ڕه‌وشى ئه‌منى به‌تایبه‌ت".
زه‌یادى وتیشى"له‌م دانوستانه ده‌بێت خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان جێگیربكرێن بۆ ئه‌وه‌ى سوودى لێى ببینرێت،وته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز نه‌بێت،بۆیه ده‌بێت نه‌گۆڕاوه‌كان په‌یوه‌ست به‌عێراق بێت چونكه پێویستى به‌زۆر شت هه‌یه وده‌بێت سوود له‌په‌یوه‌ندییه دیبلۆماتییه‌كانى ببینێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"عێراق ئه‌مڕۆ هێزى ئه‌منى نایاب وپێشكه‌وتووى هه‌یه وده‌توانێت پشت به‌خۆى ببه‌ستێت بۆ به‌رگرى كردن له‌سنووره‌كانى به‌بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به‌هێزى زیاتر هه‌بێت".
گه‌ڕى دانوستانى ستراتیژى نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2020 له‌ڕێگاى فیدیۆ كۆنفراسه‌وه ده‌ستیپێكرد،وهه‌ردوولا سه‌رله‌نوێ جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى په‌یوه‌ندى ستراتیژى وخواسته‌كانیان به‌گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوى گونجاو بۆ ئه‌وه‌ى كاربكات بۆ پته‌وكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات وبۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وگه‌شه‌پێدان له‌ناوچه‌كه،وحكومه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى پێشوازى كرد له‌ده‌رفه‌تى دووباره جه‌ختكردنه‌وه له‌هاوبه‌شى وبه‌هێزكردنى له‌گه‌ڵ عێراق.
له‌واشنتۆنى پایته‌ختى ئه‌مریكا گه‌ڕێكى دیكه له‌دانوستانى ستراتیژى سازكرا له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌مانگى ته‌مووزى ساڵى 2020.