وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌سه‌ر كارى تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان له‌باره‌ى ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌دوێت

ناوخۆ
  • 2-04-2021, 11:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان له‌باره‌ى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ په‌یڕه‌و نه‌كراوه‌.
    سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ئێستادا له‌سه‌ر سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار ده‌كات بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا یان سه‌ردانكردنى ڕاسته‌وخۆ له‌ نزیكترین ده‌روازه‌ى كوتانى هاوڵاتیان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان له‌ئێستادا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ په‌یڕه‌و نه‌كراوه‌".
    به‌در وتیشى"كاروانى یه‌كه‌مى ڤاكسینه‌كه‌ 50 هه‌زار ژه‌مى سینۆفارم و386 هه‌زار ژه‌مى ئه‌سترازێنیكا بوو"،ئاماژه‌یشیدا"ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێكوته‌یان وه‌رگرت گه‌یشۆته‌ 40هه‌زار كه‌س له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا".
    ڕایشیگه‌یاند"كۆڤاكس نزیكه‌ى 16 میلۆن ژه‌مى هاورده‌كردووه‌ كه‌به‌شى هه‌شت ملیۆن هاوڵاتى ده‌كات له‌سه‌ر شێوازى دوو ژه‌مه‌ ڤاكسین بۆ هه‌ر تاكه‌ كه‌سێك"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"2ملیۆن ژه‌م له‌سینۆفارم و8ملیۆن فایزه‌رمان هه‌یه‌".
    به‌در دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌ئێستادا له‌په‌یوه‌ندیدان له‌باره‌ى یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى سپۆتنكى ڕووسى"،وتیشى"كاروانه‌كان له‌ڕۆژانى داهاتوو په‌یتا په‌یتا ده‌گات".