لیژنه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى:ڤاكسینه‌كانى كۆرۆنا سه‌لامه‌تن

ناوخۆ
  • 2-04-2021, 13:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
    و:سۆما جاف
    لیژنه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ین،دووپاتیكرده‌وه‌ ڤاكسینه‌كانى كۆرۆنا سه‌لامه‌تن وهیچ گرفتێكیان نییه‌.
    جه‌واد موسه‌وى بڕیاڕده‌رى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌درێژایی مێژوو هاوڵاتیان ترسیان هه‌بووه‌ له‌ڤاكسینه‌كان،ئه‌م ترسه‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كانى دژایه‌تى كردنى ڤاكسینه‌كه‌،وئه‌م كاره‌یش هه‌موو ڤاكسینه‌كانى ئیفلیجى منداڵ وڤاكسینه‌كانى ئه‌نفلونراى ئاسایی گرته‌وه‌".
    موسه‌وى وتیشى"دڵنایی ده‌ده‌مه‌ هه‌موو هاوڵاتیان كه‌سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كان سه‌لامه‌تن وهیچ گرفتێكیان نییه‌ "،ئاماژه‌یشیدا"دووركه‌وتنه‌وه‌ى هه‌ندێك خه‌ڵك یان گومان دروستكردن به‌م ڤاكسینانه‌ پرسێكى ئاساییه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌مووان ڤاكسینه‌كان وه‌رده‌گرن به‌پێى پێشینه‌،وخۆدى خۆیشى ناوى خۆى تۆماركردووه‌ بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كه‌ وچاوه‌ڕوانى واده‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كه‌ ده‌كات".