دواى په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌..حه‌داد ده‌بێت چاودێرى جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى بكه‌ین

سیاسی
  • 1-04-2021, 17:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى چاودێری جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 له‌دواى په‌سه‌ندكردنى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران. 
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"حه‌داد ستایشى ئه‌ركى بێ وێنه‌ى هێزه‌ سیاسییه‌ نیشتمانییه‌كان  وسه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كان كرد بۆ په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 له‌دانیشتنى دوێنێ".
    حه‌داد ئه‌ركى گه‌وره‌ى لیژنه‌ى دارایی وهه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌رزنرخاند،ستایشى ئه‌ركى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ودیداره‌كانى له‌گه‌ڵ هێز وپارته‌ نیشتمانییه‌كان كرد كه‌زنجیرییه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى داراییش كرد بۆ گه‌یشتن به‌لێكنزیكبوونه‌وه‌ى دیدگاكان وڕێككه‌وتن له‌باره‌ى مادده‌ى 11ى په‌یوه‌ست به‌پشكى هه‌رێم ویه‌كلاكردنه‌وه‌ى شایسته‌كان".