وه‌زاره‌تى نه‌وت داهات و ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی رابردوی بڵاوكرده‌وه‌

ئابوری
  • 1-04-2021, 19:16
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی نه‌وت،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئاماری فرۆشتن و داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی (ئازار/3)ی 2021 بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 91.311.020 (نه‌وه‌د و یه‌ك ملیۆن و سێسه‌د و یازده‌ هه‌زار و نۆسه‌د و بیست و نۆ) به‌رمیل نه‌وت له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌كراوه‌.
    وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ مانگی (ئازار/3)ی 2021 له‌رێگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"وه‌ بڕی 91.311.020 (نه‌وه‌د و یه‌ك ملیۆن و سێسه‌د و یازده‌ هه‌زار و نۆسه‌د و بیست و نۆ) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی 5.782.711.000 (پێنج ملیار و حه‌وتسه‌د و هه‌شتا و دو ملیۆن و حه‌وتسه‌د و یازده‌ هه‌زار) دۆلار بوه‌.
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌نرخی تێكڕا به‌ 63.329 دۆلار فرۆشراوه‌.