ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:ڕێككه‌وتننامه‌ى شه‌نگال جێبه‌جێده‌كرێت وپله‌ى دامه‌زراندنیش بۆ دانیشتوانى شارۆچكه‌كه‌ له‌بوودجه‌دا جێگیركراوه‌

ئەمنی
  • 1-04-2021, 20:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
    و:سۆما جاف
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند پله‌ى دامه‌زراندن بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌دانیشتووى شارۆچكه‌ى شه‌نگال له‌بوودجه‌ى 2021 جێگیركراوه‌.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت سووره‌ له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنى ڕێككه‌وتننامه‌ى شه‌نگال وده‌یه‌وێت جێبه‌جێبكات"،وتیشى"ڕێگه‌ نادرێت به‌بوونى هیچ فاكته‌رێك له‌دیارده‌ چه‌كدارییه‌كان".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"نابێت دیارده‌ى چه‌كدارى بۆ شه‌نگال بگه‌رێته‌وه‌ چگه‌ له‌و لایه‌نانه‌ى ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كرا".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان تواناى كۆنترۆڵكردنى شارۆچكه‌كه‌یان هه‌یه‌".
    خه‌فاجى ئاماژه‌یشیدا"پله‌ى دامه‌زراندن بۆ دانیشتوانى شه‌نگال له‌بوودجه‌ى ئه‌مساڵ جێگیركراوه‌ له‌باره‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان"دووپاتیشیكرده‌وه‌"حكومه‌ت جددیه‌ له‌كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى رٍه‌گه‌زنامه‌ ودادگاكان".