به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ژماره‌یه‌ك بازرگانى قۆرخاكرى پێكهاته خۆراكییه‌كان به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى بههاونرخهكهى دهستگیكردووه.
لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تیمه ئه‌منییه‌كان ماوه به‌ماوه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیرده‌كات كهقۆرخكارى پێكهاته‌ى خۆراكى ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى بههاونرخهكانى كهپێچهوانهى یاسایه".
لیوا محه‌ننا ڕوونیشیكرده‌وه"زیادبوونى نرخه‌كان ئه‌گه‌ر هاوتا بوو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار ئه‌وه ڕێكارێكى ئاساییه"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌ركى چاودێرى له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى دیكه له‌چوار چێوه‌ى پشتیوانى ده‌وڵه‌ته بۆ ئه‌نجامدانى هاوسه‌نگى وقهدهغهكردنى هاورده‌ى پێكهاته هاوشێوه‌كان له‌پاڵ پشتیوانیكردنى به‌رهه‌مى خۆماڵى".
وتیشى"پشتیوانیكردنى به‌رهه‌مه‌كان له‌چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ت،له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كان دێت به‌مانه‌وه‌ى نرخه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بارگرانییه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتى دروست نه‌كات".
پێشووتریش مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،وه‌زاره‌تى ناوخۆ وده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى ڕاسپارد به‌چاودێرى كردنى به‌رزبوونه‌وه‌ى بێ بنه‌ماى نرخه‌كان به‌هۆى چاوچنۆكى هه‌ندێك له‌بازرگانه‌كان.