به‌غدا-اه‌ع
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى كۆنترۆڵكردنى ڕه‌وشى ئه‌منى وچاره‌سه‌ركردنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مالیكى ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌ماكسیم ماكسیمۆف باڵیۆزى ڕووسیاى فیدڕاڵى له‌عێراق به‌بۆنه‌ى كۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى وه‌ك باڵیۆزى ڕووسیا له‌به‌غدا".
مالیكى پێزانینى خۆى ده‌ڕبڕى بۆ ئه‌ركه‌كانى باڵیۆزى ڕووسیا له‌ماوه‌ى كاركردنى هیوایشى خواست سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌میان دیداره‌كه ڕا ئاڵوگۆركرا له‌باره‌ى دۆسییه‌كانى ناوچه‌كه،وڕێكارى هاریكارى هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق وڕووسیا له‌پێناو به‌جێگه‌یاندنى سه‌قامگیرى".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماژه‌یشیدا"ئاڵنگارییه‌كان كه‌عێراق پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت له‌نێویشیاندا،ئاڵنگارى ئه‌منى،وئاماده‌كارییه‌كى ئێستایی بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته،بۆ گۆڕانكارى له‌ڕه‌وشى وڵات".
به‌پێویستیشى زانى ڕه‌وشى ئه‌منى كۆنترۆڵبكرێت وچه‌كى بێ مۆڵه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێت چونكه به‌ربه‌ستێكى ڕاسته‌قینه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵوێستى مۆسكۆى به‌رزنرخاند له‌پشتیوانیكردنى سه‌روه‌رى وسه‌قامگیرى عێراق".