پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى:عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌جێبه‌جێكردنى پلانى چاكسازى

سیاسی
  • 1-04-2021, 17:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا غالب موخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌جێبه‌جێكردنى پلانى چاكسازى.
    بانكى ناوه‌ندى عێراقى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا غالب موخیف پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق وه‌ك نوێنه‌رى عێراق به‌شداریكردووه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ى به‌هاره‌ى سندووقى نه‌ختێنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى".
    موخیف له‌میان وتارێكى كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێشكه‌شیكرد دووپاتیكرده‌وه‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌جێبه‌جێكردنى پلانى چاكسازى به‌رامبه‌رى سیاسه‌ت ودارایی ونه‌ختێنه‌یی ".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"په‌تاى كۆرۆنا یه‌كێك له‌و ئاڵنگارییانه‌ى كه‌ڕووبه‌رووى ئابوورى عێراق بۆته‌وه‌ سه‌ربارى ڕێوشوێنه‌كانى پێشوه‌خته‌ كه‌بانكى ناوه‌ندى كارى له‌سه‌ركردووه‌ یان حكومه‌ت"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"وڵات به‌په‌رۆشه‌ بۆ كرانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌رێمایه‌تى له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى ودارایی عێراق".