حه‌لبوسى ورده‌كارییه‌كانى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ید سه‌دڕ ئاشكراده‌كات

سیاسی
  • 1-04-2021, 15:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ،پشتیوانی خۆی بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌ربڕی و رۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشی له‌ چاودێریكردنی جێه‌جێكردنی یاساكه‌ به‌گرنگ وه‌سفكرد.
    نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.


    موقته‌دا سه‌در له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌رز نرخاند له‌ ده‌ركردنی یاسای بودجه‌ و گرنگی رۆڵی ئه‌نجومه‌ن له‌ چاودێری كردنی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاساكه‌ به‌مه‌به‌ستی خزمه‌نكردنی نیشتمان و هاوڵاتیان.