به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند هه‌وڵه‌كانى خۆى چڕده‌كاته‌وه بۆ به‌جێگه‌یاندنى پرۆژه‌ى چاكسازى كهسهید موقته‌دا سه‌دڕ بانگه‌وازى بۆ كرد.
كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ شه‌ره‌فمه‌ندبووین به‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى پاڵپشتیكه‌ر وگه‌وره له‌سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ چاكسازیخوازى گه‌وره ،سوپاسى ئێمه وبرایانمان ده‌كات بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ى گێڕاوه له‌پێناو په‌سه‌ندكردنى پرۆژه بوودجه‌ى ساڵى 2021 ویاسا دهستهبهرییهكانى مافى ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق وپێویستى چاودێریكردنى بهشێوازهى نه‌چێته خانه‌ى به‌فیرۆدان یان بخرێته ده‌ستى گه‌نده‌ڵكاران".
وتیشى"ئێمه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سوپاسى خواى گه‌وره ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م پیته ،به‌ڵێن به‌سه‌ید سه‌دڕ ده‌ده‌ین هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان چڕبكه‌ینه‌وه بۆ به‌جێ گه‌یاندنى پرۆژه‌ى چاكسازى كهبانگهوازى بۆ كرد،وهیچ كه‌مته‌رخه‌م نابین له‌زیادكردنى ئه‌ركه‌كانمان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌م بابه‌ته وجێبه‌جێكردنى ڕاسپارده وئامۆژگارییه به‌نرخه‌كانى یه‌كه به‌یه‌كه".