كازمى وشاندنى یاوه‌رى ڕێوڕه‌سمى عه‌مره‌یان ئه‌نجامدا

سیاسی
  • 1-04-2021, 10:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    لەمیانەى سەردانەکەیدا بۆ سعودیە، ەمڕۆ پێنجشەممە،مستەفا کازمى بەیاوەرى محەمەد سەلمان مەراسیمى عومرەى بەجێهێنا. 


    نوسینگەى ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لەمیانەى سەردانەکەیدا بۆ وڵاتى سعودیە، مستەفا کازمى بەیاوەرى محەمەد سەلمان شازادەى جێنشینى سعودیە مەراسیمى عومرەى لەو وڵاتە، بەجێهێنا.


    پێشتریش مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و شاندی یاوەری لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی سعودیە ژمارەیەک ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوکرد بە ئامادەبوونی محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنشینی ئەو وڵاتە.