بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی (بابلی، ئاشوری) لە کلدانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرباری جیاوازییە ئاینی و نەتەوەییەكان هیوایان پارێزگارییە لەعێراقێكی بەهێز و فرە ڕەنگ.
کازمی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی بابلی كلدانی ئاشوری (ێكیتو) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برایانی ئاشوری و كلدانی و سریانی دەكەم لە عێراق"
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هیوامان پارێزگارییە لەعێراقێكی بەهێز و فرە ڕەنگ سەرباری جیاوازییە ئاینی و نەتەوەییەكانی و باڵ كێشانی ئاشتی و ئۆقرەیی بەسەر سەرانسەری بەشەكانی وڵاتدا".